Kurdistan Press - کارگەیەکی گەورە لە پارێزگایەکى کوردستان دروست دەکرێت کارگەیەکی گەورە لە پارێزگایەکى کوردستان دروست دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کارگەیەکی گەورە لە پارێزگایەکى کوردستان دروست دەکرێت

بەڕێوەبەری کشتووکاڵی دھۆک گوتی، لە چوارچێوەی گرنگیدانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەکەرتی کشتووکاڵ و ساخکردنەوەی بەرھەمی ناوخۆی جووتیاران، کارگەیەکی ئاوی میوە لە پارێزگای دھۆک لە بواری جێبەجێکردن دایە و ساڵی داھاتوو تەواو دەبێت و دەکەوێتە خزمەت جووتیارانی دەڤەرەکە.

بەڕێوەبەری کشتووکاڵی دھۆک ئەحمەد جەمیل، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لەچوارچێوەی گرنگیدان بە کەرتی کشتووکاڵ و ساخکردنەوەی بەرھەمی ناوخۆی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان خواستێکی زۆر لە دەرەوە لەسەر بەرھەمەکانی ھەرێمی کوردستان ھەیە، بۆیە ئێمە پلان و بەرنامەمان ھەیە و کاری بۆ دەکەین بۆ ئەوەی ساڵی داھاتوو بەرھەمی خۆمان لەوانە ترێ و سێو ھەناردەی دەرەوە بکەین".

ئەحمەد جەمیل گوتیشی: "جگە لەوەی کار بۆ ھەناردەکردنی بەرھەمی ناوخۆ بۆ دەرەوە دەکەین و ئێستا لە مانگێشکێ کارگەیەکی گەورەی بەرھەمھێنانی ئاوی میوەش لە بواری جێبەجێکردن دایە، بۆ ئەوەی بتواندرێت میوەی ناوچەکە ساخبکرێتەوە و بکرێتە ئاوی میوە کە ئەوەش ھەنگاوێکی گرنگە بۆ ناوچەکە".

جەمیل ڕوونیشیکردەوە: "ئێستا کارکردن لەو کارگەیە بەردەوامە و ساڵی داھاتوو تەواو دەبێت و دەکەوێتە کار و بەرھەمی دەبێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا