وهزارهتی گواستنهوه و گهیاندن، بهشی كهشناسیی، رای گهیاند: ئهمڕۆ ههرێمی كوردستان دەکەوێتە ژێر شەپۆلێکی باران بارین كه لە دوای نیوەرۆ دەست پێ دەکات و بەگشتیی سنووری پارێزگای سلێمانی زۆرترین ئاستی دابارینی دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە کۆتایی بە کاریگەری ئەم شەپۆڵە دێت.
پارێزگای هەولێر: ئاسمان هەور دەبێت، سەرەتا لەکاتەکانی نیوەرۆ لەسەر بەشێک لەناوچە شاخاویەکان نمەباران دەست پێ دەکات، پاشان لەناوچە جیا جیاکاندا باران دەبارێت .
پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە: ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ دەست پێکردنی باران لەکاتەکانی نیوەرۆ لەسەر بەشێک لەناوچە شاخاویەکان له دوای نیوەرۆ، کاریگەری باران بارین لەسەر زۆربەی ناوچەکان زیاتر دەبێت، لەئێوارەدا ئاستی باران مامناوەند دەبێت، لەسەر بەشێک لە ناوچەکانی باکووری ئەم دوو پارێزگایە هەندێ کات باران بەشێوەی لێزمە باران دەبێت.
پارێزگای دهۆک: ئاسمان هەور دەبێت، باران بارین لە دوای نیوەرۆ لەسەر ناوچە شاخاویەکان دەست پێ دەکات، پاشان ئاستی دابارین زیاتر دەبێت و لە ئێوارەدا پێشبینی باران بارین لەسەر تەواوی ناوچە جیا جیاکان دەبێت، ئاستی دابارین لەسەر بەشێک لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان مامناوەند و لێزمە باران دەبێت .
پارێزگای کەرکوک: ئاسمان هەور دەبێ لەگەڵ دەست پێ کردنی نمەباران لەناوچە جیا جیاکاندا لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ.
سبەى پێنجشەممە 17/11/2022
کەشی ئاسمان هەور دەبێت، باران بارین لەکاتەکانی بەیانی زوودا رێژەکەی زیاتر دەبێت، لە تەواوی ناوچەکەمان باران بارین دەبێت وە هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت. زۆرترین رێژەی بارانی پێشبینیکراو لە سنووری پارێرزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت، ههروهها بەفربارین لەسەر لووتکەی ناوچە شاخاوییە سنووریەکان دەبێت لەکاتەکانی شەودا کاریگەری ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت .
لای خۆشییهوه ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر به (باسنیوز)ی راگهیاند: له سنووری ههولێر ئامادهكاری تهواویان كردوو بۆ ههر ئهگهرێكی روودانی لافاو و ههموو دامودهزگا پهیوهندیدارهكان له ئامادهباشیدان.
وەڵام بدەوه