به‌لاغی كۆتایی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
ئه‌مڕۆ، شه‌ممه 12ی 11ی 2022، به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و به ئاماده‌بوونی هه‌ردوو جێگری سه‌رۆكی پارتیمان، كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی 14، یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام دا.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌نابی سه‌رۆك پیرۆزبایی خۆی راگه‌یاند به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره و، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له هه‌ڤاڵان كرد به‌بۆنه‌ی وه‌ده‌ستهێنانی متمانه و بوونیان به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان. هاوكات داوای كرد له ئاست ئه‌و متمانه‌یه‌دابن ئه‌ویش به كاركردن له پێناو گه‌یاندنی په‌یام و راسپارده‌كانی كۆنگره كه له خزمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی پارتیمانن به تایبه‌تی.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر قۆناغی داهاتووی پارتیمان و پیاده‌كردنی پڕۆگرام و په‌یڕه‌وی نوێ و به‌جێگه‌یاندنی راسپارده‌كانی كۆنگره و هه‌نگاونانی پێویست به تایبه‌ت له‌ڕووی په‌یوه‌ندییه كوردستانی و عێراقی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
كۆبوونه‌وه به په‌سه‌ندی زانی له پێناو به‌هێزخستنی نێوماڵی كوردستانی ده‌رگای وتووێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كان به كراوه‌یی بمێنێ و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكرێته‌وه و هه‌نگاوی پێویست له‌و پێناوه‌دا بنرێ به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان له رێگه‌ی دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری دۆزی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستان.
له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش، كۆبوونه‌وه به په‌سه‌ندی زانی جه‌خت له‌سه‌ر رێككه‌وتنی سیاسی و پێكهێنانی حكومه‌تی فیدراڵ و جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كان بكرێته‌وه و، كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، 17 هه‌ڤاڵی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی بۆ مه‌كته‌بی سیاسی پارتیمان هه‌ڵبژێردران و، كۆبوونه‌وه ده‌سه‌ڵاتی دایه مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراو بۆ ئه‌و نوێكاریی و گۆڕانكارییانه، هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌رك و راسپاردانه‌ی كه پێویسته ئه‌نجامبدرێن له دوای به‌ستنی كۆنگره‌ی چوارده به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی پارتیمان.
له كۆتاییدا كۆبوونه‌وه سوپاسی به‌رده‌وامی و خۆڕاگری ئه‌ندام و هه‌ڤاڵ و كادیرانی پارتیمان و ته‌واوی جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی كوردستانی كرد كه هه‌میشه هێز و وزه‌ی به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستانن. كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١٢ـی ١١ـی ٢٠٢٢
وەڵام بدەوه