به‌بڕیاری كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی، ئه‌و به‌رپرسه حكومییانه‌ی ئه‌مڕۆ بوونه ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه، پێویسته ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كانیان بن له حكومه‌ت و په‌رله‌مان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند، به بڕیاری كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حزبه‌كه، پێویسته ئه‌و به‌رپرسه حكومییانه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌كو ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی هه‌ڵبژێردران، ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كانیان بن له حكومه‌ت و په‌رله‌مان.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، بڕیاره‌كه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی ئه‌م به‌رپرسه حكومییانه ده‌گرێته‌وه:
1. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
2. پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی
3. سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
4. زاگرۆس فه‌تاح، بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانان
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12ـی تشرینی دووه‌می 2022، کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو و 17 کەس وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیاریکران.
نەوزاد هادی کە وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردرا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا باسی لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە کرد. ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی گوتی: لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا بەپێی پەیڕەی ناوخۆ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردران.
نەوزاد هادی، ئاشکراشیکرد لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئەندامانی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی هەڵنەبژێردراون و ئەمە بۆ کاتێکی دیکە دواخراوە.
رۆژی سێی ئەم مانگە (تشرینی یەکەم) کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک بەڕێوەچوو و تێیدا سەرۆک، دوو جێگری سەرۆک و 51ـی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی ئەو حزبە بە دەنگی ئەندامانی کۆنگرە هەڵبژێردران.
سەرۆک مەسعود بارزانی لە رۆژی کۆتایی کۆنگرەدا وێڕای پیرۆزبایی لە ئەندامانی کۆنگرە و پارتی، گلەیی ئەوەشی کرد لە ناو ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیدا هیچ کوردێکی ئێزدی تێدا نییە و بۆیە ئەندامانی کۆنگرە سەرۆک بارزانیان دەستکراوە کرد بۆ دیاریکردنی کوردێکی ئێزدی لە ناو رێزی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیدا.
نەوزاد هادی لەبارەی ئەو پرسەوە گوتی: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا باس لەو پرسە نەکرا و لە داهاتوودا یەکلادەبێتەوە.
وەڵام بدەوه