سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیكرد له بڕیاری به جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كانی داعش دژ به ئێزدییه‌كان، كه دوێنێ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی لوكسه‌مبۆرگ ده‌رچوو و گوتی: "ئه‌مه یارمه‌تیده‌ره بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان بۆ زێدی باب و باپیرانیان".
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 11ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیوویه‌تی: دوێنێ پەرلەمانی لوکسەمبۆرگ تاوانەکانی داعشی دژ بە ئێزدییەکان بە جینۆساید ناساند، من به‌گه‌رمی پێشوازی له‌و بڕیارە دەکەم".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "ئەم بڕیاره یارمەتیدەرە بۆ هێنانەدی هەستێکی گەورەتری لێپرسینەوە بۆ کۆمەڵگه‌یەک، کە ئارەزووی ئاسایش و گەڕانەوە بۆ نیشتمانی باوباپیرانیان دەکه‌ن".
وەڵام بدەوه