رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو، كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامده‌دات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (10ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی ئاشکرایکرد، رۆژی شه‌ممه (12ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك بارزانی ئه‌نجامده‌دات.
به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌و و پرۆگرامی پارتی دیموكراتی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتیدا، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵده‌بژێردرێت، كه ژماره‌یان له 15 بۆ 17 ئه‌ندام ده‌بێت.
رۆژی (3ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دهۆك به به‌شداری زیاتر له هه‌زار ئه‌ندام ده‌ستی به‌كاره‌كانیكرد و رۆژی (6ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022) به راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتایی هات.
له رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌دا به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتییه‌وه به جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردران.
هه‌روه‌ها له رۆژی دووه‌می كۆنگره‌دا، په‌یڕه‌و و پرۆگرامی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌سه‌ندكرا، كه چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی له ئۆرگانه‌كانی حزب و كاری حزبایه‌تی تێدا كراوه.
رۆژی (6ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یه‌ندرا و كۆتایی به كاره‌كانی كۆنگره‌ی 14ی پارتی هات.
وەڵام بدەوه