بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی لە چەند ناوچەیەکی هەیرێمی کوردستان باران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ دوو رۆژ راگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، ئەگەرى بارانێکى کەم هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان .
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، سبەی پێنجشەممە ئاسمان لە زۆربەى کاتەکان هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران بەشێوەى پچڕ پچڕ لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک و هەولێر زیاتر دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 22 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 20 پلەى سیلیزى
دهۆک : 20 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 24 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 21 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 21 پلەى سیلیزى
سۆران: 21 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 26 پلەى سیلیزى
وەڵام بدەوه