Kurdistan Press - لەبەر ئەوەى کۆنگرەی 14ی پارتی سەرکەوتوو بووە، نەیارانی پارتی ژان گرتوونی. لەبەر ئەوەى کۆنگرەی 14ی پارتی سەرکەوتوو بووە، نەیارانی پارتی ژان گرتوونی. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبەر ئەوەى کۆنگرەی 14ی پارتی سەرکەوتوو بووە، نەیارانی پارتی ژان گرتوونی.

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی کۆنگرەی ١٤ەوە وەڵامی نەیاران دەداتەوە و رایگەیاندووە: "لەبەر ئەوەى کۆنگرەکە سەرکەوتوو بووە، نەیارانی پارتی ژان گرتوونى".

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاندووە: "لەم چەند ڕۆژەى دواییدا (٣ تا ٦ / ١١/ ٢٠٢٢ )، کۆنگرەى ١٤ی پارتى دیموکراتى کوردستان لە شارى دهۆک بەڕێوەچوو، کۆنگرەیەک کەچاوى نێوخۆ و دنیاى لەسەربوو، یار و نەیار چاوەڕێی ئەنجامەکانیان دەکرد، بەڵام سوپاس بۆ خوا هێندە سەرکەوتوو بوو، یارانى دڵخۆش و نەیارانی دردۆنگ کرد".

ئاماژە بەوەش دراوە: "وەک نەریتێکی دیموکراسی، هەمیشە لە کۆنگرەکاندا بەشێک لە کاندیدەکان ناتوانن ڕێژەى پێویستی دەنگەکان بەدەست بهێنن, ئەمجارەشیان بەشێک لە کاندیدانی بەڕێز نەیاتنوانی، لە نێو ئەو بەشەشدا ژمارەیەک لەو تێکۆشەر و ئازیزانەى کە لە حزبەکانی ترەوە هاتووەنەتە نێو ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە کەسایەتی دڵسۆز و بە ئەزموون و بە توانان، نەیانتوانی ڕێژەى پێویستی دەنگەکان بە دەست بهێنن، بەڵام دەبێ ئەوەش بڵێین، ئەو ئازیزانە جێی ڕێز و متمانەن، بۆیە زووتر پارتیمان پێگە و پۆستی شیاری بۆ تەرخان کربوون لە حکومەت و ژیانی حزبی, دیارە دەرنەچوونیشیان بۆ ئەم نەریتە دیموکراسییە دەگەڕێتەوە کە لە هەڵبژاردندا هەیە, خۆشیان لە روونکردنەوە و پەیامەکانیان ئەوەیان خستۆتەروو، کە ئەنجامەکانیان قبوڵە و لە جاران باشتریش بەردەوام دەبن لە خەبات و تێکۆشان له نێو پارتیدا".

ئەوەش خراوەتە روو کە لەبەر ئەوەى کۆنگرەکە سەرکەتوو بووە، نەیارانی پارتی ژان گرتوونى و دەیانەوێ بابەتی دەرنەچوونى ئەم بەڕێزانە بکەنە بابەتی سۆشیاڵ میدیا و شەڕی دەروونیان بکەن, بۆیە لێرەدا دەڵێین:

• بە درێژایی مێژوو کەسایەتیی زۆر لە نێو حزبەکانی تر هاتوونەتە نێو ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە کۆنگرەکان دەنگی زۆریان هێناوە و گەیشتونەتە پلەى ئەندامیەتی مەکتەبی سیاسی و پۆستی بالا لە حکومەتیشدا.

• لە کۆنگرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، تەنانەت لەم کۆنگرەیەشدا کەسایەتیی سیاسی زۆر کە خودان خەباتی شاخ و لە پلەى زۆر بەرز بوون دەرنەچوون، ئەویش بەشێکە لە نەریتە دیموکراسییەکەى هەڵبژاردن.

• ڕوونکردنەوەى ئەم چەند بەڕێزەى لە حزبەکانی تر هاتبوونە نێو پارتی و ئەمجارە دەرنەچوون, وەڵامێکی دەمکوتکەرە بۆ ناحەزان کە تیایدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن بە ئەنجامەکان ڕازین و لە جاران گەرمتر بەردەوام دەبن لە خەبات لە نێو ریزەکانی پارتیماندا.

• کۆنگرەى ١٤ى پارتی دیموکراتی کوردستان بە هەموو پێوەرێک کۆنگرەیەکی نەوعی پڕ دەسکەوت بوو، ناحەزان دەیانەوێ لە خاڵیکی نیگەتیڤ بگەڕێن، بەڵام خەیاڵیان خاوە و خەونی حوشتر دەبینن، ئێمە ڕێبوارانی رێبازی بارزانی، هەمووان بە وانەى دەرچوون و دەرنەچوون, ئەوانەی لە نێو کۆنگرەبوون یان لە دەڕەوەی کۆنگرە، وەک پێشمەرگەى جەنابی سەرۆک بارزانی بەردەوام دەبین لە خەباتکردن لەپێناو کوردستان و دۆزە ڕەواکەى.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه