Kurdistan Press - سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق كرد سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق كرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق كرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق كرد و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانیان تاوتوێ كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 31/10/2022، مه‌سرور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق دوای کۆتاییهاتنی بنبەستی سیاسی و پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور، تاوتوێ کران.

پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و گرنگیی ڕووبەڕووبوونەوەی کار و کردەوە تیرۆریستییەکان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا