بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی راگەیاند و پێشبینی کردووە لە هەندێک ناوچە باران ببارێت.
کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى ئاسمانى لە پاش نیوەڕۆ و ئێوارە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور .
لەبارەی کەشوهەوای سبەی دووشەممە کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى لەسەر بەشێک لە ناوچەکان ئەگەرى نمە باران هەیە، ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەرى نمە بارانى زیاترە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:.
هەولێر : 27 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 25 پلەى سیلیزى
دهۆک : 26 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 27 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 25 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 26 پلەى سیلیزى
سۆران : 25 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 30 پلەى سیلیزى
وەڵام بدەوه