Kurdistan Press - توانەوەی بەستەڵەکی نێوان هەرێم و بەغدا توانەوەی بەستەڵەکی نێوان هەرێم و بەغدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

توانەوەی بەستەڵەکی نێوان هەرێم و بەغدا

توانەوەی بەستەڵەکی نێوان هەرێم و بەغدا

پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقی فیدراڵ، ئاستی داواکاریەکانی هاوڵاتیانی عێراقی بە هەرێمی کوردستانیشەوە  بەرز دەکاتەوە. 

 کابینەی تازەی حکومەت لە بەغدا تا ئاستێک رەنگدانەوەی کۆمەڵگای موزائیکی عێراقی پێوەدیارەو چاوەروانی زۆری لێ دەکرێ. 

پەیوەست بە هەرێمی کوردستانەوە، گەرەکە دۆزینەوەی میکانیزمێکی کارا بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی ریشەیی ناکۆکیەکانی نێوان هەرێم و ناوەند لە ئەولەویەتی  کارنامە و پلانی حکومەتی تازەدابێت. 

کوردستانیان بە گشتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان هیواخوازن سەرۆک وەزیرانی نوێ و پەرلەمانی بەغدا پەلە لە دەرچوواندنی یاسای نەوت و غازەوە بکەن و ئاستی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان بەغداو هەولێر هەموو بوارەکانی تری تایبەت بە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان بگرێتەوە. 

بە واتایەکی تر چارەسەر کردنی ئەو ناکۆکیانەی ساڵانێکە بوونەتە بەربەست لەبەردەم دەرچوونی یاسایەکی لەمجۆرە بە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان بەغداو هەولێر، فاکتەرێکی کاریگەر دەبێ بە ئاڕاستەی زیاتر لێک نزیک بوونەوەی بەغداوهەولێرو هێنانە ئارای دۆخێکی سەقامگیر لە پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان هەردوولادا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه