رێڤینگ ھروری، سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، رای گه‌یاند: "بڕیاری خانەنشین کردنی پێشمەرگە کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و ژمارەیەکی زۆری پێشمەرگە خانەنشین کراون و پرۆسەکە بەردەوامە و بەپێی خزمەت و تەمەن خانەنشین دەبن."
رێڤینگ هروری به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاندووه: "ئێستا خانەنشینی پێشمه‌رگه بۆتە ناچاری، به‌جۆرێك گه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك تەمەنی بووە 45 ساڵ و 15 ساڵ خزمەتی هه‌بێ، دەتوانێت خانەنشین بێت و ئەگەر لەو شوێنەی دەوامیش دەکات پێویستیان پێی ھەبێت، دەتوانێت زیاتر دەوام بکات و ئەوانەی دیکەش بەپێی پلە خانەنشینیەکەیان دەگۆڕێت و ھەر پلەیەک و لە تەمەنێک خانەنشین دەکرێت، بۆیە ناکرێت تەمەنیان لە 63 ساڵ دەرباز بێت و پێویستە خانەنشین بن."
ھروری ڕوونیشیکردەوە: "فه‌رمانبه‌رانی دیكه كه خانەنشین دەبن دەرماڵەیان دەبڕدرێت، بەڵام بەپێی یاسای خانەنشینی پێشمەرگە، هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك به مووچەی تەواو و بە دەرماڵەوە خانەنشین دەبێ و مووچه‌كه‌ی كه‌م ناكرێته‌وه."
وەڵام بدەوه