Kurdistan Press - ژمارەیەک قوتابخانە دەکرێنەوە ژمارەیەک قوتابخانە دەکرێنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ژمارەیەک قوتابخانە دەکرێنەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ژمارەیەک باڵەخانەی نوێی پەروەردەیی دەکەونە بواری خزمەت و بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەکی نوێش لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دادەندرێت.

بە پێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پارێزگای هەولێر چوار قوتابخانە (سێ قوتابخانەی 18 پۆلی و قوتابخانەیەکی 9 پۆلی ) و یەک باخچەی منداڵان تەواوبوون و دەکەونە بواری خزمەتەوە. هەروەها قوتابخانەیەکی دیکەی 12 پۆلی و قوتابخانەیەکی شەش پۆلی لەکۆتاییەکانی قۆناغی کارکردنن و تەواودەبن.

لە پارێزگای سلێمانی قوتابخانەیەکی ١٨ پۆلی و باخچەیەکی منداڵان تەواوبوون و دەکەونە بواری خزمەتەوە.

هەروەها لە پارێزگای دهۆک بەردی بناغەی دوو قوتابخانەی 18 پۆلی دادەندرێت.

بە پێی راگەیەندراوەکە، لە پارێزگای هەڵەبجە بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی 12 پۆلی و لە پارێزگای هەولێر بەردی بناغەی حەوت  قوتابخانەی  نوێ دادەنرێت،  شەش قوتابخانەی 18 پۆلی  و قوتابخانەیەکی 9 پۆلی .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا