Kurdistan Press - ووشکە ساڵی لە تەواوی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتایی دێت ووشکە ساڵی لە تەواوی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتایی دێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ووشکە ساڵی لە تەواوی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتایی دێت

زستانێکی سارد و باراناوی و بەفراوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌، ووشکە ساڵی لە تەواوی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتایی دێت، ئاستی سەرما و دابارین لەناوچە جیاجیاکانی ئەوروپاش کەمتر دەبێت، به‌راورد به‌ ناوچه‌كانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زای كه‌شوهه‌وا، رایگه‌یاند: "وەرزی دابارینی داهاتوو (2022 - 2023)،  هەریەک لە زەریای ئەتڵەسی و زەریای بەستەڵەکی باکور، لە بەرژەوەندی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبن، به‌  تایبەت ئەو وڵاتانەی کە کاریگەریی هەریەک لەم زەریانەیان لەسەرە لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستانیش."

ئاشكراشی كرد، "پێشبینی بەفر بارینی زۆر دەکەین لەناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كه‌ عێراقیش ده‌گرێته‌وه‌، پشکی زۆری بەفربارین لە هەرێمی كوردستان، بەر ناوچە شاخاویەکان و سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە دەکەوێت، دواتر ناوچەکانی تر بە کاریگەری و ڕێژەی کەمتر و بڕی جیاواز به‌فریان لێ ده‌بارێ، لەگەڵ ئەمەشدا ئەگەری پەکەوتنی ڕێگاکان بەبەفر هەیە، تایبەت سنووری ناوچە شاخاویەکان."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا