بارزانی و کوبانێ!
ئەو ڕۆژەی بارزانی پێشمەرگەی نارد بۆ کۆبانێ، ھەموو یاساکانی نیودەوڵەتی شکاند، لە 28/10/2014 بە بڕیارێکی مێژووی بارزانی ھێزی پێشمەرگەی بە چەکی قورسەوە نارد بۆ کوبانێ لەناو جەرگەی تورکیا کە گەورەترین نەیاری کوردە بەدرێژایی مێژوو، پێشمەرگە قارەمانەکان نەیان ھێشت کۆبانێ بکەوێت لە دەستی تاریک پەرستەکانی داعش ڕزگاریان کرد.
لەبەر ئەوەی کوردین ھێرشمان دەکەنە سەر، دەبێت ھەروەک کوردیش بەرگری لەشوناسی خۆمان بکەین. ھەتا دوێنێ لەسەر خاک و شاخەکانی کوردستان چەکمان بەدەست بوایە بە تیرۆرست ناومانیان دەبرد لای ھەموو نەیار و جیھانی کەڕ لە ھەمبەری دۆزی میللەتێک.
بەڵام سەرۆک بارزانی بە دیبلۆماسیەت و خۆنەچەماندن توانی بۆ یەکەمین جار سنورەکانی سایکس بیکۆ بشکێنێت، پێشمەرگەی بە چەکی زۆرەوە لەناو جەرگەی ئەو وڵاتانەوە نارد کە سنورەکانی خۆیان لەسەر نەفەسی کوردەکان دانراون بۆ ئەوەی کوبانێ نەکەوێتە دەست ھێزە تاریک پەرستەکان.
ئەوکات کوردستان دەوڵەت نەبوو بەڵام پێگەی ھەرێمەکەی بەھێزتربوو لەزۆربەی دەوڵەتان، ئەگەر خیانەتی ناوخۆ نەبوایە کورد یەکگرتوو بوایە ئێستا بە فەرمی یەکێک بوین لەبەھێزترین دەوڵەتانی ناوچەکە. زۆربەی کێشەکانی کورد نەبونی دەوڵەتە گەر دەوڵەت بوینایە خیانەتیان نەکردبایە ئێستا ھیچ کێشە و قەیرانێکی ئەوتۆمان نەدەبوو.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه