چما یەکێتی داھاتی سلێمانی بەحکومەت دەدات تا داھاتی سلێمانی لەحکومەت جیابکاتەوە!
یەکێتی لەکابینەی نۆیەم لەھەموو پۆستە سەرەکیەکان یان سەرۆکی یان جێگری لەپشکی خۆیەتی، ھیچی وا دەسەڵاتی لەپارتی کەمتر نیە کەچی بۆ ھەر قەیران وپرسێک دەڵێن گەر حکومەت کە مەبەستیان (پارتی) یە وانەکات ئێمە دەکشێینەوە لەحکومەت یان ھیچ بەدەستی ئێمە نیە، جارێک خۆیان بە بەرپرسیار نازانن، ناڵێن پلانمان ھەیە ئەم قەیرانە تێپەڕێنین، بەشێوەیەک قسە دەکەن کەسەرۆک جێگرو وەزیرەکانی خۆیان بارمەتەن بەدەستی پارتی! ھیچ دەسەڵاتیان نیە، لەکاتێک دا پێکھێنانی کابینەی نۆیەم یەک ساڵ لەکاتی خۆی دواکەت بەھۆی باڵە زۆرەکانی یەکێتی یەکلایی نەبونەوەی پۆستەکان لەنێوان خۆیان،
ماوەیەکبوو، یەکێتی بۆ پەردەپۆشکردنی عەیبەکانی ڕابردو و ئێستای سلێمانی کەلەئەستۆی خۆیانە بەلامەرکەزیەوە گرتبویان، ئێستاش بە ھەرێمی سلێمانی گرتویانە، مەرجی زۆر یان ھەیە بۆ مانەوەیان لەحکومەت، دەیانەوێت ئەو عەیبانەی لەسلێمانی ھەن بخاتە ئەستۆی پارتی وحکومەت خۆی لێ بێ تاوان بکات، سەرەتا ھەتا ئێستا یەکێتی خۆی بەحکومەت نەزانیوە تا بکشێتەوە، مانەوەیان تەنھا بۆ پڕکردنەوەی پۆستەکانە بۆ شەخسی خۆیان نەک بۆ بەرژەوەندی گشتی ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتی، لامەرکەزی و ھەرێماتی سلێمانی ھەروەک ئەوە وایە پارە لەگیرفانی چەپی پانتۆڵەکەت بھێنیە دەرەوە بیکەیە گیرفانی ڕاستەوە، بمانەوێت یان نا ھەتا ئێستا دوو ئیدارەیی ماوە، کەلەماوەی سی ساڵی ڕابردوو بەباشە و خراپە ئەوەی لەزۆنی سەوزە لە ئەستۆی یەکێتی یە، وئەوەی زۆنی زەردە لەئەستۆی پارتی یە، ئیتر ئەو لامەرکەزیە چیە دەیکەنە مەرج و ھەڕەشەی دروستکردنی ھەرێمی سلێمانی دەکەن، ئەگەر ئامانج و مەبەستان پێی نەبێت، لامەرکەزی و ھەرێماتی بۆ ئەو شارو ناوچانە باشە کەداھات و باجێکی زۆر بە حکومەتی ناوەند دەدەن، بۆ ئەوەی ئەو داھاتە بۆ شاری خۆیان بێت پەنادەبەنە بەر لامەرکەزی و ھەرێماتیک، چما یەکێتی داھاتی سلێمانی بەحکومەت دەدات یان ماوەی سی ساڵە ھەر خۆی شەش وبێشی دەکات تا داھاتی سلێمانی لەحکومەت جیابکاتەوە!.
حاکمەکانی سلێمانی ماوەی سی ساڵە تەنھا بەو خزمەتەیان گرتوە، ھەرچی حکومەتی ھەرێم کەلای ئەوان پارتیە دەڵێت پێچەوانەکە بکەن دژایەتی پارتی بکەن، خەڵکیش ھەربەدوای ئەم میتۆدەن، کێش زیاتر دژایەتی پارتی بکات بەپەرلەمانتاری پاداشتی دەکەن، خۆ ئەگەر حیزبێک لە بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان دژایەتی بارزانی کردبایە بیوتایە لەحوکمڕانی لات دەدەین یان قسەیەکی نابەجێی بوتایە دەبو بە حیزبی یەکەمی سلێمانی حاکمی شارەکەیان دەگرتە دەست،
سی ساڵە پارتی نە دوور نە نزیک پەیوەندی بە بەڕێوەبردنی سلێمانی نەبووە، کەچی دەسەڵاتدارانی ئەوە شارە 30 ھەزار قسەیان بە پارتی ووتوە خەڵکی ئەو شارە ھێشتا تینوی ئەو قسانەن تائێستاش لەسەر ئەو قسانە حاکمی سلێمانی دیاری دەکەن نە چاویان پرۆژە دەبینێت نەھیچ، لەناو ئیرھابی فکری ون«غەرق» بونە،خۆشیان ونکردووە ھێشتا نازانن بۆ تا ئێستا ڕق و کینەیان بەرامبەر پارتی و بارزانی ھەیە بۆ حەزیان لەوەیە قسەی نابەجێ و جنێوی پێ بڵێن بەرھەمی ئەو دژایەتیەیە سلێمانی بەم ڕۆژە گەیاند، کە کەس بەکەس نیە ئەگەر فریای نەکەون وەکو حەلەب وێران دەبێت وەکو کەرکوک و عەفرین دەیفرۆشن وەکو موصل کردەوەی تیرۆریستی لێ تەواو نابێت.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه