بووە بە نەریت و هەرکات پەردە لەسەر کارێکی سیاسی نامۆڕاڵ هەڵدەماڵڕیت لایەنگەلێکی سیاسی دەکەونە توانج و ڕەخنە گرتن لە ئەدای حکومەت و دووبارە دەست دەکەنەوە بە گوتنەوەی دروشمی "لەگەڵ ئەم جۆرە حوکمڕانییەدا نین و ناتوانین بەردەوام بین"!
کاتی خۆشی لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی چاکسازی و هەنگاوەکانی ڕێکخستنەوەی دەروازە سنورییەکان هەمان دروشم دەگوترایەوە، هەر بۆیەش ئیتر بووە بە دروشمێکی سواو و ماوەبەسەرچوو ...
_تێگەیشتن لەم لایەنانە زۆر ئاسانە، هێزگەلێکی سیاسین کە خۆگونجاندنیان لەگەڵ حوکمرانییەکی چاکساز و خاوەن پرەنسیب کارێکی ئاسان نییە و سیستەم و چوارچێوە یاسایی و ئیدارییەکان نارەحەتیان دەکات، چونکە بەرژەوەندییەکانیان لەگەڵ بێسەروبەری خاڵە سنوورییەکان و کاری قاچاخ و سەرانە وەرگرتنی بەزۆرە.
_ حکومڕانییە دڵخوازەکەی ئەوان جگە لە ئیفلاسی سیاسی و درایی و ئیداری هیچ دەسکەوتێکی تری نەبووە، زەقترین بەڵگەش بۆ ئەم ڕاستییە لە ماوەیەکی کەمدا لە کۆی 1200 کۆمپانیای ئەهلی 900 کۆمپانیا لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئیفلاسی خۆیان ڕاگەیاندووە!
#لیزا_فەلەکەدین
وەڵام بدەوه