لیستێكی دیكەی مینخەی زیندانیکراو و گیراوە سیاسیانەكان دەرچوو، کە منحەی مانگانەی بەردەوامیان بۆ خەرج دەکرێت و مینحەكانیشیان لە 1ی5ی 2021ەوە بۆ خەرج دەكرێتەوە.
بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماژە بە فەرمانێكی وەزارەتەكە كە لە رۆژی 24\10\2022، دەرچووە، بڕیاردراوە بە خەرجکردنی مینحەی 578 زیندانیکراو و گیراوی سیاسی و رزگاربووی ساڵاوەکانی ئەنفال، کە هیچ مووچەی دیكەیان نییە.
ئاماژە بەوەش كراوە، بەپێی یاسای چاکسازی ووردبینی و پێداچوونەوە و پاککردنەوە لە دۆسییەکانیان کراوە و بۆ ئەو مەبەستە دەبێت ئەو كەسانە سەردانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان بکەن.
وەزارەتی كاروباری شەهیدان ئاشكرای كردووە بە بەڕەچاوکردنی چەند خاڵێك مینحەكە خەرج دەكرێت، "ئەوانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، یان پیویستیان به شاهێد هەیە بەڵێننامەی شاهیدەكان تەواو بكەن دوای تەواوکردنیان، سەردانی بانک بكەن،ئەو زیندانییە سیاسیانەی کۆچی دواییان کردوە، وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانک بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان".
جەخت لەسەر ئەوەش كراوەتەوە، ئەوانەی لە لیستەكەدا ناویان هاتووە و مووچەی تریان هەیه ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی كاروباری زیندانییە سیاسییەكان بكەن كەمینحەی زیندانی سیاسی وەرناگرن به ڵكو مووچەکەی تریان هەڵدەبژێرن.
بەپێی فەرمانێكی وەزارەتی دارایی كە 20ی 10ی 2022 دەرچووە، ئەو كەسانە لە 1ی 5ی 2021 وە مینحەكانیان بۆ خەرج دەكرێت.
عەبدولڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: "ئەو لیستە قۆناغێكی دیكەی خەرجكردنەوەی مینحەی زیندانییانی سیاسییە، پاش تەواوكردنی رێكارەكان و رەچاوكردنی خاڵەكانی یاسای چاكسازی ئەو كەسانە مووچە و شایستەی دارایی خۆیان وەردەگرن."
وەڵام بدەوه