Kurdistan Press - گەشتیاری سەرچاوەیەکی گرینگی داهاتی نیشتیمانیە گەشتیاری سەرچاوەیەکی گرینگی داهاتی نیشتیمانیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گەشتیاری سەرچاوەیەکی گرینگی داهاتی نیشتیمانیە

گەشتیاری سەرچاوەیەکی گرینگی داهاتی نیشتیمانیە

لەوەتەی مرۆڤ هۆشیاری ژینگە پارێزی و گرینگیدان بە ژینگە و ژینگە پارێزی کردۆتە بەردی بناغەی ژیان پارێزی و پاک راگرتنی کۆڵان و گەڕەک و شارو ئاوەدانی، گەشتیاریش گرینگی پێدراوەو وەک سەرچاوەیەکی باشی داهات سوودی لێ وەرگیراوە. 

وڵاتان بە پێشکەوتوو و گەشە سەندوویانەوە ساڵانێکی زۆرە بە گرینگیدان بە شوێنە گەشتیاریەکان و تەرخان کردنی بودجەی پێویست و داڕشتنی بەرنامەی هەمەجۆری گەشتیاریەوە، وەک سەرچاوەیەکی باشی داهات لەم کەرتەیان روانیوەو رونگەیەکی ستراتیژیان پێ بەخشیوە. 

هەندێ وڵات هەن سەرچاوەی سەرەکی داهاتیان لە کەرتی گەشتیاریەوەیە و ساڵانە لە رێگەی بودجەی گشتیەوە ملیاردها دۆلار لەم کەرتە خەرج دەکەن. هەرسێ وڵاتی تورکیەو ئیسپانیاو ئەمریکا داهاتی ساڵانەی کەرتی گەشتیاریان خۆی لە دەیان ملیارد دۆلار دەدات. 

لێرەوە دەکرێ پێشنیار بکەین حکومەتی هەرێمیش بۆ دەست خستنی سەرچاوەی داهاتی زیاترو نوێتر، زیاتر گرینگی بە کەرتی گەشتیاری و شوێنە گەشتیاریەکانەوە بدات. 

کوردستان بە حوکمی هەڵکەوتەی جوغرافی و شاخاوی بوونی سرووشتەکەی، زەمینەیەکی گونجاوی هەیە بۆ پەرەپێدان و بە زانستی کردن گەشتیاری.

بەمجۆرە لەلایەک هەم سەتان دەرفەتی کار دروست دەکرێ، هەمیش خەڵکانێکی زۆر ئەخرێنە بەرکارو داهاتێکی باشیش بۆ خەزێنەی حکومەتی هەرێم دەگەرێتەوەو تۆزێک بارگرانی لەسەر بودجەی گشتی  کەم دەکرێتەوەو دەکرێ لە شوێنی تر بۆ پرۆژی تر سودی لێ وەربگیرێ.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه