Kurdistan Press - لەبارەی پێدانی پلە و پلەبەندی فەرمانبەران ڕوونکردنەوە دەدرێ. لەبارەی پێدانی پلە و پلەبەندی فەرمانبەران ڕوونکردنەوە دەدرێ. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی پێدانی پلە و پلەبەندی فەرمانبەران ڕوونکردنەوە دەدرێ.

بەرپرسێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاشكرای كرد، هەر فەرمانبەرێك مۆڵەتی خوێندنی هەبێت، بڕوانامەیان بۆ هەمووار دەكرێتەوە و مەرتەبە و دەرماڵەی بڕوانامەشی بۆ خەرج دەكرێت، تەنیا پلەبەرزكردنەوەی بۆ ناكرێت.

د. توانا جاف، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند: "ئەوانەی فەرمانبەرن و مۆڵەتی خوێندنیان هەیە، لە كاتی بەدەستهێنانی بڕوانامە، بڕوانامەیان بۆ هەموار دەكرێت، بەڵام ئەگەر هەموارەكە هۆكار بێت بۆ پلەبەرزكردنەوە، ئەوا پلەبەرزكردنەوەكەی بۆ ناكرێت، تا ئەوكاتەی پلەبەرزكرنەوە دەكرێتەوە."

بەپێی بە دواداچوونی، ئەگەر فەرمانبەرێك لە پلەی وەزیفیی 8ـدا بێت و خۆی كاتی دامەزراندن بڕوانامەی ئامادەیی هەبێت و بەپێی یاسا و ڕێنوێنیی موڵەتی خوێندنی پێ درابێت و بڕوانامەی بەكالۆریۆسی بەدەست هێنابێت، لە هەمان پلەی خۆی دەمێنێتەوە، تا كاتی كرانەوەی پلە بەرزكردنەوە، كە شایستەی پلە 7ـە و ناونیشانەكەی بەپێی بڕوانامە و پلەكەی هەموار دەكرێتەوە.

بەرپرسەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەش دا، دەرماڵەی بڕوانامە بۆ ئەو فەرمانبەرە خەرج دەكرێت و ئەگەر مەرتەبەی زیاتر بێت ئەوا ئەویشی بۆ دەكرێت، گوتیشی: "تەنیا ئەوەی ناكرێت ئەوەیە، ئەگەر هەموارەكە هۆكار بێت بۆ پلەبەرزكردنەوە، ئەوە ناكرێ و دوا دەخرێت بۆ ئەو كاتەی، كە بڕیاری پلەبەرزكردنەوە دەدرێت."

بەپێی گشتاندنێكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردسان، كە لە 2ی8ی 2022 دەرچووە، تیایدا ئاماژە بەوە كراوە، دوای نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیار دراوە ئەو فەرمانبەرانەی لە كاتی وەزیفەدا بڕوانامەی بەرزتر بەدەست دەهێنن، بۆیان هەموار ناكرێت، ئەگەر هەموارەكە هۆكار بێت بۆ پلەبەرزكردنەوە، ئەوكاتەی كە پلەبەرزكردنەوە دەكرێتەوە، هەموارەكەیان بۆ دەكرێت.

توانا جاف، باسی لەوەش كرد، بەپێی رێكار و رێنوێنییەكان، مۆڵەتی خوێندن دەدرێتە فەرمانبەران، گوتیشی: "رێنوێنیی ژمارە 5 هەیە و رێكارەكان روونكراونەتەوە و زیاتر بەپێی پسپۆڕی مۆڵەتی خوێندن دەدرێت، بەتایبەت بۆ ماستەر و دكتۆرا."

پێشتر ساناو فەرەیدوون جوانڕۆیی، سەرۆكی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەو فەرمانبەرانەی بڕوانامەیان هێناوه و پێشتر ڕەزامەندی و فەرمانی وەزارییان هەیە، بڕوانامەیان بۆ هەموار كراوە و كێشەیان نییە و بەردەوامیشە، تەنیا پلەبەرزكردنەوەكەی دوادەخرێت، تا پلەبەرزكردنەوە دەكرێتەوە، ئەو بڕوانامەی بەبێ موڵەتی خوێندنیش بەدەست هاتبێ، بۆ هیچ مەبەستێك هەژمار ناكرێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه