بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رایگەیاند، دەست بە دروستكردنی شوقەی كەمدەرامەتان كراوە.
جگەر خوین تهها عهبدى، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕاگەیاند: "576 شوقەی كەمدەرامەتان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەنزیك تلكبهرى و 316 شوقەش لەنزیك زانكۆی زاخۆ دروست دەكرێن، كە شارەوانیی زاخۆ ئەم دوو شوێنەی بۆ دروستكردنی شوقەكان دەستنیشان كردووە."
گوتیشی: "بەشی زاخۆ لەو شوقانە 892 شوقەیە و بڕیار لەسەر دروستكردنیان دراوە."
ئاشكراشی كرد: "لە زاخۆ چهند مهرجێك دانراون بۆ ئەو كەسانەی لەو شوقانە سوودمەند دەبن، لەوانە، داهاتی هەر تاكێك مانگانە 130 هەزار دینار زیاتر نەبێ، لە ماوەی دوو ساڵدا كڕین و فرۆشتنی زەویوزاری نەكردبێ، زیاتر لە ئۆتۆمبێلێكی بەناوەوە نەبێ، پێشتر لە حكوومەت سوودمەند نەبووبێ، هەروەها خێزانی شەهیدان و هەبوونی كەمئەندام لە خێزانەكەیان لەبەرچاو دەگیرێ."
وەڵام بدەوه