هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا
کارپێکردنی سیستەمی پری پەید( پارەدانی پێشەکی) میکانیزمێکی کارایە بۆ کرم کردنەوە یا چارەسەر کردنی کێشەی کارەبای هەرێم کەوا زیاتر لە سی ساڵە بووەتە یەکێک لە گەورەترین ئاڵنگاریە مەزنەکان، هەم بۆ حکومەت و هەم بۆ هاوڵاتیانیش.
لەپاڵ کاراکردنی ئەم سیستەمە، گەرەکە هاونیشتیمانیان بۆ بە یەکجاری بنەبڕکردنی کێشەی کەم کارەبایی، دەست بە کارەباوە بگرن و کولتورێک دروست بکەن، زێدەرۆیی لە بەکارهێنان یا بەفیرۆدانی کارەبا چیتر وەک نەریتێکی ناشرین بارگرانی لەسەر شانی خۆیان و نیشتیمان درووست نەکات و نەبێ بە سیمایەکی ناشارستانیەوە.
وەڵام بدەوه