د.هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپەڕی فەرمیی (پارتی دیموکراتی کوردستان)ی راگه‌یاندووه، له 24 تا 30ی 10ی 2022، واته بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك، هه‌ڵمه‌تێك به‌ناوی "هه‌فته‌ی داماڵینی چه‌ك " ئه‌نجام ده‌درێ.
میرانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: "هه‌موو پارێزگار و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه لیژنه‌ی ته‌ناهی كۆ ببنه‌وه و هه‌موو شوێنه گشتییه‌كان و دانانی بازگه‌ی زیاتر له شه‌قامه‌كان، كه گومانی بوونی چه‌كیان لێ ده‌كرێت، پشكنینیان بۆ ده‌كرێـت و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كی بێمۆڵه‌ت ده‌گیرێ".
وەڵام بدەوه