ئەمڕۆ هه‌ینی 21/10/2022، لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا ئەگەری دەستپێکردنی باران دەبێت، لەگەڵ ڕوودانی ھەورە بروسکە، کە رێژەی بارانەکە لەناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر و راپەڕین زیاتر دەبێت و لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجەش مامناوەند دەبێت، لە سنووری پارێزگای کەرکوک و ناوچەکانی گەرمیان کەم دەبێت و زیاتر خۆی لە نمە بارانی پچڕ پچڕدا دەبینێتەوە.
هه‌روه‌ها سبەی شەمە 22/10/2022، ناسەقامگیری کەشوھەوا لە ناوچەکانی هه‌رێمی كوردستان بەردەوامی دەبێت، بەشێوەی تاوەبارانی ھەڕەمەکی و چالاکبوونی ھەورە تریشقە لە کاتە جیا جیاکاندا و لەکاتەکانی ئێوارەدا لەزۆربەی ناوچەکان کۆتایی پێدێت.
به‌شێوه‌یه‌كیه‌گشتی پلەکانی گەرما له ناووچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بەرێژەی 3 تا 6 پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزمتردەبنەوە و خێرای با ئاسایی بۆ مامناوەند دەبێت، له‌نیوان 10 بۆ 25کم لە کاتژمێرێکدا لە ئاڕاستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە ده‌بێ.
وەڵام بدەوه