Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف دەکات* سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف دەکات* | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف دەکات*

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف دەکات*

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20 ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بنەماڵەی شەهید عەقید هاوکار عەبدوڵڵا ڕەسووڵ (هاوکار جاف ) ئەفسەری ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرد. 

سەرۆکی حکومەت، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف گەیاند و ئاماژەی بەوەدا، کە تیرۆرکردنی هاوکار جاف، کردەوەیەکی تیرۆریستی و تاوانكارانه بوو، ئەنجامدەرانی تاوانەکەش بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن. 

بنەماڵەی شەهید هاوار جاف ، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆکی حکومەت و ئەنجومەنی ئاسایش دەربڕی بۆ دەستبەجێ دەستکردن بە لێکۆڵینەوە و ئاشکراکردن و  دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆری ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە تیرۆریستییە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا