پەروەردەی هاو چەرخ پێویستی بە هزری هاوچەرخە
دوای کەرتی تەندروستی، پەروەردەو فێرکردن یەکێکە لەو بوارانەی لە ئاستی وڵاتانی پێشکەوتوو گرینگیەکی تایبەتی و بەرچاوی پێ دەدرێت و ساڵانە بودجەیەکی گەورەی بۆ تەرخان دەکرێ.
پەروەردەو فێرکردنی هاوچەرخ پێویستیەکی حەتمیە بۆ گەشەو پێشخستنی کۆمەڵگا لە رووی کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابوریەوە. لەم گەردوونەدا کۆمەڵگایەک نادۆزیتەوە پێشکەوتوو بێت و کەرتی پەروەردەی لەسەر وێرانەیەک و بنەمایەکی فکری و مێتۆدۆلۆژی ماوە بەسەرچوو و نەخۆش بوونیاد نرابێ.
ئەنجامدانی ریفۆرم و گۆڕانکاری کردن لە مێتۆدوشێوازەکانی وانەوتنەوە، فێرکاری، نمرە وەرگرتن و رێ کردن لەگەڵ گۆڕانکاریە تێکنۆلۆجیەکانی جیهان و گەڵاکردنی هزرودونیابینی و دیدگای تازەی پەروەردەیی، مەرجی لەدایکبوون و سەرپێ کەوتنی سیستەمێکی پەروەردەو فێرکردنی هاوچەرخن.
هیچ جڤاکێک پێش ناکەوێ گەر لە رووی پەروەردەی مرۆڤ و ڕاهێنانی تاک و پێگەیاندنی نەوەیەکی هۆشیارو بەرپرسیارو خاوەن ئینتیما پێش نەکەوتبێ و قۆناغە سەرەتاییەکانی پەروەردەیەکی لەمجۆرەی نەبڕیبێ .
وەڵام بدەوه