سەرچاوەیەكی بەرپرس لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، راگەیاند كە وەهاب هەڵەبجەیی و هەموو ئەو تۆمەتبارە داواكراوانەی دەستیان لە تاوانی تیرۆكردنی عەقید هاوكار جاف، ئەفسەری ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری، هەبوو، بە رەسمی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان فەسڵ كران و لەمڕۆ بەدواوە هیچ پەیوەندییەكیان بەو دەزگایەوە نیە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی سەرچاوەكەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دای، هەریەكە لە (وەهاب هەڵەبجەیی - بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای دژەتیرۆر بوو لە سلێمانی، كارزان محهمهد رهشید - بهرپرسی ههواڵگریی دژه تیرۆری سلێمانی، لوئەی محەمەد رەزا - فەرماندەی فەوجی دژەتیرۆری گەرمیان، عاسی رەشید حوسێن - كارمەندی دژەتیرۆر لە سلێمانی، دڵشاد زیاد ئەحمەد - ئەفسەری دژەتیرۆر لە سلێمانی، وریا خالید عەلی - كارمەندی دژەتیرۆر لە سلێمانی) هەموو ئەوانەی لەو تاوانە تیرۆریستییەدا دەستیان هەبوو، بە فەرمی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان فەسڵ كران و لەمڕۆ بەدواوە هیچ پەیوەندییەكیان بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە نیە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە، ڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2022 لە كۆڵانێكی گەڕەکی سەربەستیی شاری هەولێر، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر، بەهۆی بۆمبی لكێندراوەوە، لە هەوڵێكی تیرۆریستییدا تەقێنرایەوە و لەو رووداوەدا ئەفسەرێکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە ناوی (عەقید هاوکار عەبدوڵا ڕەسوول) شەهید بوو و چوار سەرنشینی دیکەش کە پێکهاتبوون لە هاوسەری و دوو منداڵەکەی و خوشکێکی بریندار بوون.
لەوبارەیەوە شەوی ١٢\١\٢٠٢٢ش، دوای لێكۆڵینەوەی ورد، ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا كە ماوەكەی 27 خولەك بوو و لە پەیجی فەرمیی خۆی و لە ڕێی میدیاكانی كوردستانەوە بڵاو كرایەوە، ئەنجامی لێکۆڵینەوەی کردەوە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی 7ی تشرینی یەکەم و تیرۆركردنی عەقید هاوكار جافی بڵاو كردەوە..
لە تۆمارە ڤیدیۆییەكەدا، كە دانپێدانانی چەند تاوانبارێكی بەشداری ئەو كردەوە تیرۆریستییە و چەندین دیمەنی كامێراكانی چاودێریی وردی ئەو رووداوەی لە سەرەتاوە تا كۆتایی لەخۆ گرتبوو، ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان ئهنجامی لێكۆڵینهوهی له تهقینهوهكهی ههولێر و بكهرانی سهرهكیی تاوانهكهی ئاشكرا كردووە، كە لە سەروویانەوە وههاب ههڵهبجهیی بهرپرسی دژه تیرۆری سلێمانی و كارزان محهمهد رهشید بهرپرسی ههواڵگریی دژه تیرۆری سلێمانی، بڕیاردەرانی ئەو كردەوە تیرۆریستییە بوو، لەگەڵ هەریەكە لە لوئەی محەمەد رەزا - فەرماندەی فەوجی دژەتیرۆری گەرمیان، عاسی رەشید حوسێن - كارمەندی دژەتیرۆر لە سلێمانی، دڵشاد زیاد ئەحمەد - ئەفسەری دژەتیرۆر لە سلێمانی، وریا خالید عەلی - كارمەندی دژەتیرۆر لە سلێمانی.
لە ڤیدیۆكەدا دانپێدانانی راستەوخۆی تۆمەتباران دەبیندرێت، كە چۆن لهلایهن تیمێكی دژه تیرۆری سلێمانی هێرشەكە ئەنجام دراوە و راستهوخۆ وههاب ههڵهبجهیی بهرپرسی دژه تیرۆری سلێمانی و كارزان محهمهد رهشید بهرپرسی ههواڵگریی دژه تیرۆری سلێمانی، فەرمانیان داوە بۆ ئەنجامدانی هێرشەكە.
بەدوای ئەوەشدا، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، لە وەڵامی راگەیاندراوێكی دژەتیرۆری یەكێتییدا، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: "هەرچەندە بەڵگە و دانپێدانانی تاوانباران هیچ گومانێکی بۆ کەس نەهێشتووەتەوە کە ئەم هێرشە ترسنۆکە تیرۆریستییە بە چ شێوەیەک ئەنجام دراوە، بەڵام وەک ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لاریمان نییە لە بەشداریی هەر لایەنێکی نێودەوڵەتی لەپێناو دڵنیابوونی هەموو لایەک لە ئەنجامەکان و ئاشکرابوونی ئەو دەستانەی لەپشت ئەو کردەوە تیرۆریستییەوەن، لە هەمان کاتیشدا دووبارە داوا دەکەین کە هەموو ئەو تاوانبارانەی لەو کردەوە تیرۆریستییەدا بەشدار بوون ڕادەستی دادگا بکرێن."
وەڵام بدەوه