Kurdistan Press - ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی بریتانیا گەیشتە لای سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی بریتانیا گەیشتە لای سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی بریتانیا گەیشتە لای سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی

ئەمڕۆ دووشەممە 10/19، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جۆناسان پاوڵ ڕاوێژکاری ئاسایشیی‌ نیشتمانیی بريتانيا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و کونسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، بیروڕا لەبارەی دۆخی ئەمنیی و گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا. هەردوولا هاوڕابوون لە سەر پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هاریکاری و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و بريتانيا، بە تایبەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچی نایاسایی. 

لە بەشێکی دیکەی گفتۆگۆکاندا ، باس لە هەوڵ و گفتوگۆکانی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا