Kurdistan Press - شاندێکی هاوبەشی هەردوو ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمەریکا - کوردستان و ئەمەریکا- سووریا ، گەیشتە لای سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی شاندێکی هاوبەشی هەردوو ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمەریکا - کوردستان و ئەمەریکا- سووریا ، گەیشتە لای سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شاندێکی هاوبەشی هەردوو ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمەریکا - کوردستان و ئەمەریکا- سووریا ، گەیشتە لای سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 10/14، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی ئەنجومەنی بازرگانی ئەمەریکا - کوردستان و ئەنجومەنی بازرگانی ئەمەریکا-سووریا کرد.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا ، دەیڤد تەفوری سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمەریکا - کوردستان، بە ناوی شاندەکەوە، خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانکردنی هەرێمی کوردستان نیشاندا و کورتەیەکیشی لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان بۆ کۆماری سووریا و هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و پەرەپێدانی جموجۆڵی بازرگانی و چالاکی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان و وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە هەرێمی کوردستان کردەوە. 

سەرۆکی حکومەت وێڕای ئاماژەدان بە دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەک بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنان لە کەرتە جۆراوجۆرەکان و دەستەبەرکردنی هەلی کاری زیاتر لە هەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا