Kurdistan Press - شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە

شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەتریشقە ڕووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و پلەکانی گەرماش دوو بۆ سێ پلە دابەزیون، هاوکات کەشناسان پێشبینیی شەپۆلێکی بەهێزتر لە کۆتایی مانگدا دەکەن.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، بەپێی دواین گۆڕانکاریەکانی جفسی ئەمریکی و ئیکمۆفی ئەوروپی پێشبینی بارانێکی زۆر دەکرێ لەم مانگەدا و ئەگەری تەرزە و لافاویش هەیە بەو هۆیەوە لەناو 10 ڕۆژی کۆتایی ئەم مانگە تاوەکو سەرەتاکانی مانگ پەڵەی سەرتاسەری دەدات و بارانی پەڵەی ئەمساڵ پێش دەکەوێت.
وتیشی، هیوادارین هەموو ئامادەکاریەک بکرێت بۆ لافاو و تەرزە، شەپۆلە بەهێزەکان لەم مانگەوە دەست پێدەکەن و مانگەکانی داهاتووش شەپۆلی بەهێز و تابەهێزتریشی تێدان”.
لای خۆشیەوە، ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی وتی، “لە نێوان 22 بۆ 27ـی ئەم مانگەدا، پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی مامناوەند بۆ بەهێزی بارانبارین لە دەریای ناوەڕاستەوە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بگرێتەوە، کە دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرمای لەگەڵدا دەبێت.
ئەم بارانبارینە لە کاتێکدایە کە دەستپێکی وەرزی پاییز لە هەرێمی کوردستان ساڵانە بە شەپۆلی کورتخایەن دەست پێدەکات و جووتیاران چاوەڕوانی بارانی پەڵە دەکەن بۆ دەستپێکردنی وەرزی کێڵان و چاندن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا