کۆمپانیای نەرویجی "دی ئێن ئۆ" (DNO) ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە دەرئەنجامی بەرهەم و فرۆشی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بە بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو دەکرێت دوای دەستپێکردنەوەی پرۆسەی دەرهێنانی نەوت لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا.
خاڵە سەرەکییەکانی راگەیەندراوەکە:
بەرزبوونەوەی فرۆش: بڕی فرۆشی نەوتی خاو لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا دوو هێندە بەرز بووەتەوە و لە 28 هەزار بەرمیلەوە گەیشتووەتە 58 هەزار بەرمیل، کە ئەمەش 14 هەزار و 449 بەرمیل لە چارەکی سێیەمی ساڵی ڕابردوو (2025) زیاترە.
دۆخی چارەکی دووەم: لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا، بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، بەرهەمهێنان و فرۆشی نەوت لە هەرێمی کوردستان بۆ سفر بەرمیل دابەزیبوو.
نرخی نەوت: نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان لە ئەمساڵدا بە 38 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوە کراوە، لە کاتێکدا لە چارەکی سێیەمی ساڵی ڕابردوو تەنیا 31 دۆلار و دوو سەنت بووە.
بەرهەمی کێڵگەکان: بەرهەمهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی تاوکێ و فیشخابوور، کە کۆمپانیای دی ئێن ئۆ کاریان تێدا دەکات، بۆ 73 هەزار و 219 بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بەرز بووەتەوە، لە بەرامبەردا ساڵی ڕابردوو تەنیا 46 هەزار و 572 بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرهەم دەهێنرا.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه