Kurdistan Press - بڕیاری لێخۆشبوون بۆ کارەبای ٢٤ کاتژمێری ئەم کەسانە دەرچوو بڕیاری لێخۆشبوون بۆ کارەبای ٢٤ کاتژمێری ئەم کەسانە دەرچوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیاری لێخۆشبوون بۆ کارەبای ٢٤ کاتژمێری ئەم کەسانە دەرچوو

بڕیارەکە بۆ توێژێکی دیاریکراوە
پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بە هەوڵی پارێزگاری هەڵەبجە، بڕیاری لێخۆشبوون بۆ کۆمەڵێک بەرکەوتەی چەکی کیمیایی لەپارەی کارەبای 24 کاتژمێری دەرچوو.
پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە بۆ خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی، بڕیاری لێخۆشبوون بۆ 18 هاووڵاتی کە بەركەوتەی چەكی كیمیاین، لە پارەی كارەبای 24 کاتژمێری، دەرچوو.
ئەوەشی روونکردووەتەوە، بڕیارەکە پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكایەتیی دیوان و بە بڕیاری (ژمارە 12018 لە رێکەوتی 22ـی ئەیلوولی 2026) دەرچووە و ئەو 18 کەسە لەو رێکەوتەوە دەتوانن سودمەند بن لە بڕیارەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پارێزگاری هەڵەبجە سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆكی حكومەت و سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کرد بۆ بەدەمەوەهاتن و پاڵپشتییان بۆ خزمەتکردنی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە  هەڵەبجە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا