سیروان بارزانی، خاوەنی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم، ڕایگەیاند کە بڕیارەکەی سەرۆکی دەستەی گەیاندنی عێراق دژی کۆڕەک تیلیکۆم بێبنەما و نایاسایی بووە. لەم چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ یەکشەممە، 23ـی ئابی 2026، دادگای ڕەسافە لە بەغدا فەرمانێکی فەرمی (أمر ولائي) بۆ ڕاگرتنی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە نادادپەروەرانەی دژی کۆمپانیاکە دەرکردووە.
لای خۆیەوە، سیروان بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە ئەوە وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بەو ستەمە بووە و هەمیشە متمانەیان بە دادپەروەری و ڕێکارە یاساییەکان هەبووە.
شایەنی باسە، پێشتر دەستەی گەیاندنی عێراق ڕایگەیاندبوو کە کۆڕەک تیلیکۆم بڕی نزیکەی یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار قەرزداری دەوڵەتە. بەو هۆیەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، نووسینگەی سەرەکیی کۆمپانیاکەیان لە ناوچەی جادریە و سێ بنکەی تری فرۆشتنی لە بەغدا داخستبوو، هەروەها هەڕەشەی ڕاگرتنی تەواوەتیی خزمەتگوزارییەکان و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵەکانیان کردبوو.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه