ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/20، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ، وێڕای سەرکۆنەکردنی هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی حکومەت و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن، هاوسۆزی و پشتیوانیی خۆی بۆ گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پەیوەندیی و پشتیوانیی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کرد.


وەڵام بدەوه