Kurdistan Press - پەیامێک لە پارتییەوە پەیامێک لە پارتییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێک لە پارتییەوە

سوپاسنامەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
بە ناوی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، سوپاس و پێزانینمان ئاراستەی بەڕێزان سەرۆک، سکرتێر، ئەمیندار و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزب و لایەنە کوردستانی و عیراقییەکان، سیاسەتمەدار و حزبە تێکۆشەرەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان، بەڕێزان سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی عیراق و دامەزراوەکانی دەوڵەت و  هاوپەیمانیەتی و فراکسیۆنە پەرلەمانییەکان، هەروەها سوپاسی نوێنەرانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان و عیراق، سیاسەتڤان و کەسایەتییەکانی وڵاتانی دۆست، رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ناوەند و دامەزراوە زانستی و ئەکادیمی و  میدییاییەکان و کەسایەتییە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان و نوێنەرانی پێکهاتەکان و فەرماندە و پێشمەرگە قارەمانەکان و خەڵکی بەئەمەکی کوردستان و سەرجەم ئەو کەس و لایەنانە دەکەین، کە لەبیرەوەری(١٦ ی ئاب) هەشتا ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵیادی لە دایکبونی جەنابی سەرۆک بارزانی، بە پەیام و پیرۆزبایینامەکانیان لەو یادە شکۆدارەدا بەشداربوون.
پەیامەکانتان بۆ جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەکتەبی سیاسی و ئۆرگانەکانی دیکەی پارتیمان، هەڵگری گیانی برایەتی و هاوخەباتی و پێکەوەیین، لە بەرامبەردا پێزانینی زۆرمان هەیە و سوپاسگوزارین.
هاوکات سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ ئۆرگانەکان، کادیر و ئەندامان و جەماوەری دڵسۆز و سەربەرزی پارتیمان هەیە، کە بە جۆش و خرۆش و گیانی بەرزی پارتایەتی ئەو یادە مەزنەیان هاوشانی دامەزراوە میدیایی و، کەناڵ و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و سۆشیاڵ میدیای پارتیمان بەرز و پیرۆز ڕاگرت. 
جارێکی دیکە سوپاسگوزاریمان ڕادەگەیەنین و هیوادارین هەموو لایەک سەرکەوتوو بن.
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٠ـی ئابی ٢٠٢٦

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا