دەستبەکاربوونەوەی مامۆستایان: 1ی 9ی 2026
تۆمارکردنی قوتابییان: 6 تا 12ی 9ی 2026
دەستپێکی دەوام: 13ی 9ی 2026 (سمیستەری پایزە)
وردەکارییەکانی هەواڵ
سەرۆکایەتیی زانکۆی سەلاحەدین ساڵنامەی فەرمیی خوێندنی بۆ ساڵی نوێی (2026-2027) بڵاوکردەوە و تێیدا خشتەی کار و ئاراستە زانستییەکانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن دیاریکرد.
بەپێی ساڵنامە ڕاگەیەندراوەکە، پرۆسەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بەڕێوەدەچن:
ئامادەبوونی مامۆستایان: لە ڕێکەوتی 1ی ئەیلولی 2026، نزیکەی 2600 مامۆستای زانکۆ دەگەڕێنەوە هۆبەکانی کارگێڕی و زانستی لە کۆلێژە جیاوازەکاندا.
تۆمارکردن و وەرگرتن: پڕۆسەی تۆمارکردنی قوتابییان بۆ مۆدیۆڵەکانی خوێندن لە بەرواری 6 تا 12ی ئەیلول ئەنجام دەدرێت.
دەستپێکی وانەکان: لە ڕۆژی 13ی ئەیلولی 2026، دەرگای هۆڵەکانی خوێندن بۆ سمیستەری پایزە بەڕووی قوتابییاندا دەکرێتەوە.
بەشەناوەخۆییەکان: لە نێوان 1 بۆ 10ی ئەیلول، پرۆسەی پێشکەشکردن و دابەشکردنی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ قوتابییان بەڕێوەدەچێت.
سەبارەت بە پشووە فەرمییەکانیش، زانکۆی سەلاحەدین پشت بەو خشتە فەرمییە دەبەستێت کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پەسەند کراوە.
سەرچاوە: سەرۆکایەتیی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر
#kurdistanpress




وەڵام بدەوه