Kurdistan Press - پەیامێک لە پارتییەوە پەیامێک لە پارتییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێک لە پارتییەوە

لە یادی 17یەمین ساڵەی ڕاگەیاندن و دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا، مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەركردایەتی، كادران و ئەندامانی بزووتنەوەكە دەكات.
مەكتەبی سیاسیی پارتی بۆ ساڵوەگەڕی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان، پەیامێكی ئاراستەی ئەو حزبە كرد و تێیدا هاتووە، لە یادی 17یەمین ساڵەی ڕاگەیاندن و دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا، گەرمترین پیرۆزباییی خۆمان ئاراستەی بزووتنەوەكە و سەرجەم كادر و ئەندام و لایەنگرانی دەكەین، ئومێدەوارین لە خەباتی مەدەنی و ڕیكخراوەییدا لە پێناو خزمەتكردنی زیاتری دۆزی ڕەوای گەلەكەمان بەردەوام بن.
پارتی دەڵێت، لەم یادەدا پێگە و ڕۆڵی بزووتنەوەی گۆڕان لە پرۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستاندا بەرز دەنرخێنین، لە هەمان كاتدا دووپات لەسەر گرنگیی یەكڕیزی، تەبایی و هاوئاهەنگیی نێوانمان و تەواوی هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەكەینەوە، بۆ ئەوەی پێكەوە پارێزگاری لە دەستكەوتە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانمان بكەین و تەواوی مافە دەستوورییەكانمان بەدەست بهێنین.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا