ئاژانسی هەواڵی تاسی ڕووسی لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە گواستییەوە کە ئەگەر لەندەن لە جەنگ لەگەڵ ئەمریکا هاوکاری واشنتۆن بکات، ئەوا بەرژەوەندییەکانی بەریتانیا لە ناوچەکەدا دەبنە ئامانجێکی ڕەوای هێزەکانیان.
دوای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا ڕەزامەندیی دەربڕی بۆ هاوکاریی سەربازیی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دژی ئێران، حکومەتی تاران هۆشدارییەکی زۆر توندی ئاراستەی لەندەن کرد.
بەرپرسە باڵاکەی ئێران بەرەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە بە ئاژانسی تاسی ڕاگەیاندووە کە ئەگەر بەریتانیا بێتە ناو ئەو جەنگەی ئەمریکا سەپاندوویەتی، سەرجەم بەرژەوەندییەکانیان لە ڕۆژئاوای ئاسیا دەکرێنە ئامانجی سەربازی.
ئەو سەرچاوە ئێرانییە ڕوونیکردۆتەوە ئەگەر ڕاپۆرتە میدیاییەکان سەبارەت بە بڕیاری ئاندی بێرنهام، سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا بۆ بەشداریکردن لە جەنگی ئەمریکا دژی ئێران پشتڕاست ببنەوە، ئەوا جگە لە لێکەوتە سیاسیی و یاساییەکان، تەواوی بەرژەوەندییەکانی بەریتانیا دەخرێنە لیستی ئامانجەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوودا، ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ بڵاویکردەوە بێرنهام بەکارهێنانی بنکە سەربازییەکانی بەریتانیای لەلایەن سوپای ئەمریکاوە بەتەواوی پشتڕاستکردووەتەوە بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی دژی ئێران.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه