بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر ئاگادارییەکی گرنگی بۆ ئەو هاووڵاتییانە بڵاوکردەوە کە دەیانەوێت پسوولەی خۆراکیان لەنێوان پارێزگاکاندا بگوازنەوە، تێیدا چەند بڕیار و ڕێنماییەکی نوێی خستەوو:
ڕاییکردنی مامەڵەکان بە دیجیتاڵی: چیتر پێویست ناکات هاووڵاتییان بۆ گواستنەوەی خێزانی لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن؛ دەتوانن تەواوی مامەڵەکانیان تەنیا لە ڕێگەی مۆبایلەکانیانەوە جێبەجێ بکەن.
ڕاگرتنی کاتیی مامەڵەی ناوچەکانی ماددەی 140: ئەو خێزانانەی دەیانەوێت پسوولەکانیان بۆ ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم (کەرکووک، مووسڵ، دیالە و سەڵاحەددین) بگوازنەوە، داوایان لێ دەکرێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە نەکەن بۆ وەرگرتنی نووسراوی "لاری نەبوون".
چاوەڕوانی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران: ڕاییکردنی مامەڵەی ناوچەکانی ماددەی 140 بە کاتی ڕاگیراوە تا ئەو کاتەی ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی لێ دەردەچێت، لە کاتی هەر گۆڕانکارییەکیشدا هاووڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه