کۆمەڵە: لە هێرشەکەی سەر زڕگوێزدا ٨ پێشمەرگەمان شەهید بوون
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سەر بارەگاکانیان لە ناوچەی زڕگوێزی سەر بە پارێزگای سلێمانی، زیانی گیانیی توندیان بەرکەوتووە.
کورتەیەک لە زانیارییەکان:
شوێنی هێرشەکە: بارەگاکانی کۆمەڵە لە ناوچەی زڕگوێز (سنووری پارێزگای سلێمانی).
کاتی هێرشەکە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی.
زیانە گیانییەکان: بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆمەڵە، ٨ پێشمەرگەیان شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه