*ڕاگەیەندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە*
لە چوارچێوەی ئەو هاریکاری و هاوئاهەنگییە بەهێز و بەردەوامەی لە نێوان بەڕێزان عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدار و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵدا هەیە ، بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، وەزارەتی ناوخۆ و دامەزراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی ڕاسپارد تاکو لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ پێکەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندڵیی و لێپیچینەوە لە گەندەڵکاران کار بکەن.
لە ماوەی ڕابردووشدا ، لە ئەنجامی ئەو هاریکارییەی نێوان هەردوولا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سامانی گشتی، توانرا ڕيکاری پێویست بەرانبەر گەندەڵکاران بگیرێتەبەر و دەستگیر بکرێن و بڕێکی زۆری پارە و زێڕ و موڵک و سامان بگەڕێنرێتەوە بۆ گەنجینەی گشتی .
لەم چوارچێوەیەدا و لە دوایین کردەوەدا، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 358 کیلۆگرام زێڕی دەستبەسەردا گیراویان، ڕادەستی دەستەی دەستپاکی عێراقی فیدراڵ کرد.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەردەوام دەبێت لە دريژەدان بە هاریکاریی و هاوئاهەنگیی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵکاران و سنووردانان بۆ بەهەدەردانی سامانی گشتیی و برەودان بە دەستپاکی و سەروەری یاسا.
نووسینگەی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2026/7/13


وەڵام بدەوه