کورتەی هەواڵ:
دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچە: بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتیی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە (١٢ی تەممووزی ٢٠٢٦) دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی سەرجەم کرێکارانی خانەنشینکراوی سنوورەکە دەست پێدەکات و خانەنشینان دەتوانن سەردانی تەلاری بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.
بەرزکردنەوەی کەمترین بڕی مووچە: ئەم پرۆسەیە دوای ئەوە دێت کە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشنیازی وەزارەتی کاری پەسند کرد بۆ دیاریکردنی کەمترین مووچەی خانەنشینیی کرێکارانی کەرتی تایبەت بە بڕی ٥٠٠ هەزار دینار، کە بڕیارە لە مانگی داهاتووەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه