کورتەی هەواڵ:
رێکخەری سەنتەری میترۆ، رەحمان غەریب، لە نووسینێکدا بە ناونیشانی "لەسەرخۆ كاك شاسوار" وەڵامێکی توندی سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ دەداتەوە و رایدەگەیەنێت کە شاسوار عەبدولواحێد بۆی نییە لە ڕێگەی "ئیرهابی فکری" و دەستەواژەی فاشیستییەوە، تۆمەت بەسەر نووسەران و رۆشنبیراندا دابەش بکات.
خاڵە سەرەکییەکانی رەخنەکەی رێکخەری سەنتەری میترۆ:
ئیرهابی فکری و زمانی زبر: غەریب ئاماژە بەوە دەکات کە شاسوار عەبدولواحێد بە زمانی سەرکردە فاشیستەکان لەگەڵ نەیارەکانی دەدوێت و دەیەوێت ترس و ئیرهابی فکری بسەپێنێت.
هەڵواسینی نەیارەکان: ئەوەی بیرهێناوەتەوە کە شاسوار عەبدولواحێد نیازی وابووە نەیارەکانی لە بەردەرکی سەرای سلێمانی هەڵواسێت، بۆیە ئاساییە ئێستاش بەم زمانە لەگەڵ کەسانی جیاواز بدوێت.
خەون بینین بە ماندێلا و ئۆجەلان: ڕەحمان غەریب دەڵێت شاسوار مافی خۆیەتی خەون بەوەوە ببینێت کە بووەتە ماندێلا یان ئۆجەلان، بەڵام "ئێمەش ئازادین لە لێکدانەوەی خەونەکانی و پشت بە خەوننامەی کوردی دەبەستین، نەک فارسی و تورکی."
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه