به‌دواداچوون بۆ کارەکانی شەقامی 60 مەتری بۆ به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستنه‌وه‌ی 120 مەتری و 150 مەتری کرا
-درێژیی شه‌قامه‌كه زیاتر له 6 كیلۆمه‌تره و ئێستا كاركردن تێیدا زۆر به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت
ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی حوزەیرانی 2026، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە یاوەری کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و تیمی ئەندازیاران و سەرپەرشتیاری پڕۆژە، بە مەبەستی بەدواداچوون و بەسەرکردنەوەی كاره‌كان، سەردانی پێگەی پڕۆژەی دروستکردنی شەقامێکی 60 مەتریان لە نزیک ڕێگەی بەحرکە کرد کە و هەردوو شه‌قامی 120مەتری و 150ی هەولێر بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
درێژیی شه‌قامه‌كه زیاتر له شه‌ش كیلۆمه‌تره و ده‌یان گوند و كۆمه‌ڵگه‌ی نیششته‌جێبوونیش لێی سوودمه‌ند ده‌بن، هاوكات ئاسانكارییه‌كی زۆر بۆ شۆفێران له‌و سنووره فراوانه‌ی شاری هه‌ولێردا ده‌كات و جه‌نجاڵییه‌كی زۆر كه‌م ده‌كاته‌وه.
ئه‌و پڕۆژه‌یه جگه له‌وه‌ی شه‌قامێكی دووسایده، دیواری ڕاگر و كیربستۆن و ئاوه‌ڕۆی سندووقی و ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی و جۆگه‌ی كراوه و كاره‌با و سیسته‌می ڕووناككردنه‌وه و گواستنه‌وه‌ی ستوونی كاره‌با و تۆڕی ئاو و ده‌یان تایبه‌تمه‌ندیی دیكه‌ی تێدایه، ئێستاش كاركردن له پڕۆژه‌كه‌دا زۆر به باشی به‌ڕێوه ده‌چێت.


وەڵام بدەوه