ئاگاداری هەموو ئەو گەنجانە كرایەوە كە تازە هاوسەرگیرییان كردووە، ئێستا دەتوانن لە سیستەمی ئەلیكترۆنی پسوولەی خۆراك مامەڵەی هاوسەرگیرییان پێشكەش بكەن بۆ ئەوەی ببنە خاوەن پسوولەی تایبەتی خۆیان.
بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوی كردەوە: دوای ئەوەی وەزارەتی بازرگانی عیراق مامەڵەی دروستکردنی پسوولەی خۆراکی کارا کرد لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا هاووڵاتییان دەتوانن لەڕێگای ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراکی ئەلیکتڕۆنییەوە مامەڵەکانیان پێشکەش بکەن و ببنە خاوەن پسوولەی خۆیان.
پێداویستیەکانی مامەڵەی زەواج بۆ سیستەمی ئەلیکتڕۆنی بەمشێوەی خوارەوەیە:-
1- کارتی نیشتمانی پیاوەکە و خێزانەکەی، عقد زەواج، پێویستە تەديق بكرێ تەنیا ئەوانەی لە خوار ساڵی 2026 هاوسەرگیرییان کردووە.
2- پسوولەی خۆراکی ماڵی باوکیان هەردووکیان لە کاتی وێنەگرتن لەلایان بێت.
3- یەکێک لەم ڤیزە کارتی ئەلیکترۆنیانەیان لەلابێت.
- کی کارد Q CARD.
-بانکی جنووبی ئیسلامی


وەڵام بدەوه