بڕیارێکی نوێ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكەوە دەردەچێت کە تێیدا مۆڵەتی ٢٠ رۆژ دیاری دەکرێت بۆ هاووڵاتییان تا سەردانی بریكارەكانی خۆراك بكەن. بەپێی بڕیارەکە، هەر هاووڵاتییەک لەو ماوەیەدا بەشەخۆراکی مانگانەی وەرنەگرێت، ڕووبەڕووی لێپێچینەوە دەبێتەوە و بەشەخۆراكەكەی دەبڕێت.
لە کاتی تێپەڕبوونی ئەو وادەیەشدا، پێویستە هاووڵاتی خۆی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی بكات بۆ پێشكەشکردنی ڕوونكردنەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئێستا پڕۆسەی دابەشکردنی بەشەخۆراک بەرەو ئەلیكترۆنیبوون هەنگاو دەنێت.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه