کورتەی هەواڵ:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەمریکی بە سەرۆکایەتی باڵیۆز تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کرد. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتی هەرێم و عێراق تاوتوێ کرا؛ شاندی میوان جەختیان لە ڕێز و پێگەی تایبەتی گەلی کورد و سەرکردایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی لای سەرۆک ترەمپ کردەوە. هەروەها هەردوولا لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکان، پشتیوانیکردنی حکومەتی نوێی فیدراڵ بە سەرۆکایەتی عەلی ئەلزەیدی، و پێویستی کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم هاوڕا بوون.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه