Kurdistan Press - تێچووی تاپۆکردنی زەوییەکانی فەرمانبەران ئاشکرا دەکرێت تێچووی تاپۆکردنی زەوییەکانی فەرمانبەران ئاشکرا دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

تێچووی تاپۆکردنی زەوییەکانی فەرمانبەران ئاشکرا دەکرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، وردەکاریی تێچووی تاپۆکردن و بەناوکردنی ئەو زەوییانەی ڕاگەیاند کە بەسەر فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکاندا دابەش دەکرێن. بەپێی زانیارییەکان، بڕی تێچووەکە لە نێوان سەنتەری شار، قەزا و ناحیەکاندا جیاوازە و لە کاتی وەرگرتنی سەنەدی زەوییەکاندا وەردەگیرێت، نەک لە ئێستاوە.

بڕی تێچووی تاپۆکردنی زەوییەکان (بۆ هەر پارچە زەوییەکی ٢٠٠ مەتری):

سەنتەری شارەکان: بۆ هەر مەترێک ٥,٠٠٠ دینار (کۆیی گشتی: ١ ملیۆن دینار)

قەزاکان: بۆ هەر مەترێک ٣,٠٠٠ دینار (کۆیی گشتی: ٦٠٠ هەزار دینار)

ناحیەکان: بۆ هەر مەترێک ٢,٠٠٠ دینار (کۆیی گشتی: ٤٠٠ هەزار دینار)

تێبینی گرنگ: پڕۆسەی تاپۆکردنی زەوییەکان لە کۆتایی مانگی پێنج و سەرەتای مانگی شەشەوە بە چەند قۆناغێک لە شار و شارۆچکەکان دەستی پێکردووە. ئەم بڕیارەش ئەو فەرمانبەر و پێشمەرگانە دەگرێتەوە کە سەرووی ٨ ساڵ خزمەتیان هەیە، کە ژمارەیان زیاتر لە ٢١١,٠٠٠ فەرمانبەرە.

#Kurdistanpress

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا