بەیانی ئەمڕۆ ٤ی حوزەیران، د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لە یەکەم کاروانی حاجیان کرد کە دوای بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لە مەدینەی پیرۆزەوە بە سەلامەتی گەڕانەوە.
پرۆسەی گەڕانەوەی حاجیان بەپێی خشتەیەکی ڕێکخراو تاوەکو ١٠ی حوزەیران بەردەوام دەبێت. تەنیا بۆ ئەمڕۆش (١٠٢٧) حاجی لە ڕێگەی حەوت گەشتی جیاوازەوە دەگەنەوە هەولێری پایتەخت.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه