Kurdistan Press - باران و هەورە بروسکە بەڕێوەیە باران و هەورە بروسکە بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

باران و هەورە بروسکە بەڕێوەیە

ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، سبەی دووشەممە 4/5/2026 لە ئەنجامی کاریگەریی بارستە هەوایەکی سارد لەدەریای ناوەڕاستەوە بۆ سەر ناوچەکانمان ئاسمانی هەرێمی كوردستان بە زۆری نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لەکاتەکانی بەرەبەیانەوە بۆ نیوەڕۆ ئەگەری دروستبوونی ناجێگیریەک لە بەرگەهەوادا دەبێت و تاوەباران و چالاکبوونی هەورەبرووسکە لە زۆرێکی ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و هەولێر و ئیدارەی سۆران و راپەڕین و هەندێ لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و کەرکووک و هەڵەبجە دەبێت، پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی 4 تا 5 پلە نزم دەبنەوە، رێژەی بارانەکە بەجیاوازی شوێنەکان لەنێوان 1 ملم تا زۆرترین رێژە 15 ملم دەبێت بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکان.

گوتیشی، لە ئەنجامی کاریگەریی ئەو بارستەهەوایە لە سبەیەوە تا کۆتایی هەفتە پلەی گەرما لە ناوچەکانمان بە جێگیری دەمێنێتەوە و بەرزبوونەوە بەخۆیەوە نابینێت و کەش لە رۆژدا فێنک و لەشەواندا کەمێک سارد دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا